پارتی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حوسنی عەبدوڵڵا ئاغا دەكات

بۆ بنەماڵەی (حوسنی عەبدوڵڵا ئاغا شەرەفانی)..
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی براتان خوا لێی خۆش بێ (حوسنی عەبدوڵڵا ئاغا شەرەفانی)ـمان پێ گەییشت، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین، لە خوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی بخات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێ.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




