٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"قەیرانەكەی كوردستان، كاتییە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- شارەزایەكی بواری ئابووری رایدەگەیێنێت، ئەو قەیرانە داراییەی كوردستان كە هۆكاری سەرەكی بریتییە لە دابەزینی نرخی نەوت، چەندین وڵاتی تریش لە جیهاندا تووشی بوونە و ناكرێ بگوترێ هۆكارەكەی پەیوەندی بە كێشە سیاسییەكانەوە هەیە.

(شیلان بیبانی) شرۆڤەكاری ئابووری، بە ماڵپەرِی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "ئەو قەیرانە داراییەی كوردستان،هۆكاری سەرەكی دابەزینی نرخی نەوتە، چونكە هەرێم یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بە رێژەی 90% پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە، ئەگەر تەماشایەكی وڵاتەكانی نەوت بكەین لەوانە سعوودیا خاوەنی یەدەگێكی زۆری نەوتە، بەڵام ئەگەر شروڤەیەكی باری ئابووری ئەو وڵاتە بكەین لە رووی ئەوەی كە بەرهەمی سەرجەمی ناوخۆیی تەنها 2.2 لەسەدا گەشەی كرد و كورتهێنانی بوودجە 20% بوو و باسیش لەوە دەكرێت ئەگەر ئەو وڵاتە بەم جۆرە بمێنێتەوە ئەوا یەدەگی وڵاتەكەی تەنها پێنج ساڵی تر دەخایەنێت و یەدەگی نەقدی بیانی لە 742 بلیۆن دۆلار بۆ 648 بلیۆن دابەزیوە، بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەكانی سعوودیا بڕیار دراوە تێچووی ژێرخانی ئابووری‌ نەهێڵرێت و كڕینی ئۆتۆمبێل و كاڵاكان ڕابگرێت، هەروەها هەڵئاوسان لە نرخی خواردەمەنی و پێداویستی و شوێنی نیشتەجێبوون رووی داوە، واتە هاووڵاتیانی سعوودیا هەمان شێوەی هاووڵاتیی هەرێم قوربانی دابەزینی نرخی نەوتن".

(بیبانی) گوتیشی: "ئەگەر باس لە وڵاتی چین بكەین كە لە رووی پیشەسازییەوە نزمترین ئاستی تۆمار كرد، بە هۆی سستیی ئابووریی جیهانییەوە، بازاڕی پشكەكانی جیهانی زیانێكی زۆریان كرد پاش دابەزینی نرخی نەوت، جگە لەوەیش ئەمەریكا پشكی شێری بەركەوت لە زیانەكانی دابەزینی نرخی نەوت، چونكە گەر نەوتی هەرێم بە 20 دۆلاریش بفرۆشرێت ئاساییە، بەڵام نەوتی بەردینی ئەمەریكا ئەگەر لە 80 دۆلار كەمتر بفرۆشرێ، ناتوانرێت تێچووەكەی لێ دەربكرێت، ئەمانە جگە لە یۆنان كە لە ساڵی 2010 دووچاری گەورەترین قەیرانی دارایی بوو بە جۆرێك كە مەترسی بۆ بازنەی یۆرۆ هەبوو، بەڵام بە هاوكاریی یەكێتیی ئابووریی ئەورووپا توانرا چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام جارێكی تر لە ساڵی پێشووەوە یۆنان دووچاری گرفتی قەیران بووەوە، چونكە بە رێژەیەكی زۆر قەرزداری سندوقی نەقدی نێودەوڵەتیی وڵاتەكانی ئەورووپا بوو، جگە لەوەیش ئەم وڵاتە تەنیا داهاتی كشتوكاڵ و گەشتوگوزارە، ئەوەی جێگەی ئاماژەپێكردنە، كاتێك ئەو وڵاتە دوای ئەوەی تەقەشوفی لەسەر میللەت دانا و سەرەڕای ئەو هەموو بارگرانییە و خراپیی گوزەرانی خەڵك، بەڵام لە كاتی چارەسەری تا جارێكی تر یۆنان قەرزی نێودەوڵەتی بكات بۆ چارەسەركردنی باری دارایی وڵات و تاكەكانی، بەڵام هاووڵاتیانی یۆنانی ناڕەزاییان دەربڕی و بە جۆرێك دەنگی دایەوە كە بە رێژەی زیاد لە %62 دژی قەرزكردن بوون و زیاتر جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە پشتگیریی حكوومەتەكەی خۆیان بكەن".

ئاماژەی بەوەش كرد: "لە ماوەی ئەمساڵدا كۆنگرەی جی 20 و داڤۆس كە دەبەسترێت، تاكە ئامانجیان باشتركردنی ئابووریی جیهانە، بۆیە ئەوەی لە كوردستاندا دەگوزەرێت، كاردانەوەی هەموو جیهانە و قەیرانێكی كاتییە و پەیوەستە بە نرخی نەوت كە لەوانەیە لە ماوەی داهاتوودا بەرز ببێتەوە ".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار