٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دەبێت ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ داوای لێبووردن لە پێشمەرگە بكات"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، تۆمەتەكانی راپۆرتی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رەت دەكاتەوە و، داوا دەكات رێكخراوەكە بە فەرمی داوای لێبووردن لە هەرێمی كوردستان بكات.

رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ) لە دواڕاپۆرتی خۆیدا، هێزی پێشمەرگەی كوردستانی بە خاپووركردنی لادێ عەرەبنشینەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا تۆمەتبار كردبوو.

ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، لە راگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، دەڵێت: "دوای بەدواواچوونمان بۆ ئەو بابەتە و سەردانی مەیدانیمان بۆ ناوچە رزگاكراوەكان، هیچ لەو شتانەمان بەرچاو نەكەوت كە لە راپۆرتی رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتیدا هاتوون و پێشمەرگەیان پێ تۆمەتبار كردبوو".

هەروەها دەڵێت: "ئەوەندەی بەرچاو دەكەوێت، شوێنی شەڕەكانە، كە پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئەنجامی داون".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دەكات، كە تا ئێستا تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی تێیاندا ماوەتەوە، خەڵكەكەی وەكو قەڵغانی مرۆیی بەكار دەهێنێت و ناوچەكانی كردووەتە مۆڵگەی سەربازیی خۆی.

هەروەها ئاشكرای دەكات، بە هۆی كردەوەكانی رێكخراوەكە و ناچاركردنی خەڵكەكە، دەیان رۆڵەی هۆزە عەرەبە سووننەكانی ناوچەكە، لە هاوكاریكردنی رێكخراوەكە تێوە گلاون و ناچار كراون لە ریزی تیرۆریستانی داعشدا‌ شەڕ بكەن.

ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، جەختی كردووەتەوە كە، دەبێت رێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی پێشمەرگە و هەرێمی كوردستانی كردوون، بە فەرمی داوای لێبووردن بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار