تۆنی بلێر: سایکس-پیکۆ تەواو

لەندەن-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا(تۆنی بلێر) دەڵێ، ناوچەکە گۆڕانکاری بەخۆوە دەبینێ و ڕۆژهەڵاتێکی نوێ بنیات دەنرێتەوە، چونکە دەستەڵاتەکانی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ نەماون.
(تۆنی بلێر) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە هۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکەدا وەبەرهاتوون، دۆخی ئێستا زۆر لە هیی ئەو کاتە جیایە کە ڕێککەوتنی سایکس-پیکۆی هێنایە ئاراوە.
(بلێر) ئاماژەیشی دا، ئەوکاتەی کە بەپێی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ سنوورەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کێشران، ڕێژەی دانیشتوانەکەی بەراورد بە ئێستای کەمتر بووە، هەروەها زۆرێک لەو دەوڵەتانە نەوت تێیاندا نەدۆزرابووەوە.




