مافی مرۆڤی توركیا ئاماری شه‌ڕی باكوور بڵاو ده‌كاته‌وه

ئیستانبووڵ-KDP.info- ڕێكخراوی مافی مرۆڤی توركیا راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا بڵاو كرده‌وه؛ به گوێره‌ی راپۆرته‌كه بێ، له ماوه‌ی 5 مانگدا ته‌نیا له‌و شوێنانه‌ی كه یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی تێیاندا جێبه‌جێ كراوه، 198 هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
راپۆرته‌كه‌ی مافی مرۆڤی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زانیاری داوه كه، له ماوه‌ی 5 مانگی شه‌ڕدا، ته‌نیا له باكوور 1 ملیۆن و 377 هه‌زار كه‌س كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕه‌وه و له خزمه‌تگوزاریی وه‌كو كاره‌با و ئاو و ته‌ندروستی بێبه‌ش بوون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه، ته‌نیا له ماوه‌ی 5 مانگدا، 198 هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی. له نێویاندا 39 منداڵ و 29 ئافره‌ت هه‌ن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 27 بۆ 60 ساڵییه.
ئه‌گه‌رچی له راپۆرته‌كه‌دا باس له ئاماری 5 مانگ ده‌كات، به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه، له‌و 198 هاووڵاتییه‌ی بوونه‌ته قوربانی، ته‌نیا له ماوه‌ی 40 رۆژدا 113 له‌و ژماره‌یه گیانیان له ده‌ست داوه. ئه‌مه‌یش ده‌ریده‌خات كه سه‌ره‌تا شه‌ڕ سه‌خت نه‌بووه، به‌ڵام تا دێت شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌بێت.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، 21 له‌و هاووڵاتیانه‌ی بوونه‌ته قوربانی، سه‌ربازانی تورك هۆكارن، چونكه رێگه‌یان گرتووه به‌وه‌ی ئه‌مبۆڵانس به هانای بریندارانه‌وه بچێت، بۆیه ئه‌وانیش گیانیان له ده‌ست داوه.
كارزان گلی




