ڕاگەیێندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

هەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند کە، بەداخێكی زۆرەوە جارێكی تر ژمارەیەك هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كۆچیان بۆ هەندەران تووشی كارەسات هاتوون و لە دەریای ئیجەدا خنكاون. ئەم هەواڵە مایەی خەم و پەژارەیەكی زۆرە بۆ هەموو لایەكمان و پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و هیوادارین كارەساتی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
بەداخێكی زۆرەوە جارێكی تر ژمارەیەك هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی كۆچیان بۆ هەندەران تووشی كارەسات هاتوون و لە دەریای ئیجەدا خنكاون. ئەم هەواڵە مایەی خەم و پەژارەیەكی زۆرە بۆ هەموو لایەكمان و پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە ڕادەگەیێنین و هیوادارین كارەساتی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە. هاوكات داوا دەكەین حكوومەتی هەرێمیش هەموو هەوڵێكی بۆ یارمەتیدانی كەسوكاری قوربانیان و هێنانەوەی تەرمی قوربانیانی ڕووداوەكە بخاتەگەڕ.
داواكاریشین لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی كارەساتی لەم شێوەیە هەموو لایەك بە پەرۆشی و هەست بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ دیاردەی كۆچ و هۆكار و ئاسەوارەكانی بكەن. هەرچەندە وڵاتەكەمان بە دۆخێكی ناهەموار و سەختدا تێدەپەڕێ و سەرباری بوونی تەحەدیاتی گەورە بەڵام پێویستیمان بە دانبەخۆداگرتنێكی زیاترە. بە دڵنیاییەوە خۆڕاگریی گەلی كوردستان ئەنجامی دەبێت و ئاییندەیەكی گەش و سەربەرزانە چاوەڕوانی دەكات.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
23ـی 1ـی 2016




