٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حکوومەت سەرەخۆشی لە قوربانیانی دەریای ئیجە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانمان لە دەریای ئـیجەدا پێگەیشت کە نیگەران و خەمباری کردین. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان دەکەین و ئـامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ هێنانەوەی تەرمەکانیان.

کۆچ ئاکامێکی سەرەکیی ئەو شەڕ و توندوتیژییەیە کە لەسەر دەستی تیرۆریستان ناوچەکە دووچاری دۆخێکی سەخت و قەیراناوی بووەتەوە و چەندین ڕووداوی دڵتەزێنی لێکەوتۆتەوە، چارەسەری واقیعی و کاریگەری ئەم پرسە مرۆییەش، تەنها بنەبڕکردن و سڕینەوەی بەرەی تیرۆر و توندوتیژییە، بۆیە ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەم قۆناغە هەستیارەدا، بەشدارییەکی کاراتر و زیاترە بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی تیرۆریستان و گێڕانەوەی ئارامی و دڵنیایی بۆ کۆمەڵگاکانی ناوچەکە، تا چیدی خەڵکانی سڤیل  و بێ تاوان نەبنە قوربانی.
دووبارە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە دەکەین و خوای گەورە سەبووریی خۆیان و هەموو لایەکمان بدات.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
            ٢٣/ ١/ ٢٠١٦
 

هەواڵی پەیوەندیدار