٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.رۆژ: وڵاتانی جیهان رێگەنادەن هەرێمی كوردستان بكەوێت

سەرچاوە: KDP.info
(د. رۆژ نووری شاوەیس) جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق

داڤۆس-KDp.info-  (د. رۆژ نووری شاوەیس) رایگەیاند، كورد شەڕی تیرۆر بۆ هەموو جیهان دەكات، بۆیە وڵاتانی جیهان ناهێڵن بەهۆی قەیرانی داراییەوە "هەرێمی كوردستان بكەوێت".

(د. رۆژ نووری شاوەیس)، كە وەك جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بەشداریی كۆڕبەندەكەی كردبوو، لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس بە رووداوی راگەیاند، لە کۆڕبەندەکەدا کەسانی دۆستی کوردیان بینیوە و جەختیان كردووەتەوە کە، هێزەکانی پێشمەرگە جگە لە هاوکاریکردن پێویستیان بەوەیە مووچەشیان بۆ دابین بکرێت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، (شاوەیس) گەشبینیی خۆی دەربڕی بەوەی کە وڵاتانی دۆستی کورد هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکەن، چونکە کورد شەڕی داعش دەکات و "وڵاتانیش دەزانن ئەگەر كوردستان نەتوانێت بەردەوام بێت، ئەوا زیان دەكەن، بۆیە وڵاتان هەست بەوە دەكەن، كە نابێت كوردستان بكەوێت".

كۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس لە رۆژی 20ی ئەم مانگە دەستی بە كارەكانی كرد و بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 23-1-2016 كۆتایی بە كارەكانی بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار