ئه‌مرۆ حکوومه‌ت پلانى تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان، ده‌خاته ڕوو

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه رۆژى چوارشه‌ممه 20.1.2016 كه به سه‌رۆکایه‌تیى (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆکوه‌زیران و ئاماده‌بوونى (قوباد تاڵه‌بانى) جێگرى سه‌رۆکوه‌زیران، کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ساز کرا، بڕیار درا ئه‌مرۆ وۆرک‌شۆپێک بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان ساز بکرێت و تیایدا پلانى حکوومه‌ت بۆ چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌که، بخرێته ڕوو.
بڕیاره ئه‌مرۆ شه‌ممه وۆرک‌شۆپێک بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان به به‌شداریى وه‌زیران و پسپۆڕانى وه‌زاره‌ته‌كان ساز بکرێت، بۆ تێگه‌یشتنى زیاترى دۆخه‌که له‌لایه‌ن هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانه‌وه و تیایدا به وردى دۆخه‌که شى بکرێته‌وه و پلانى حکوومه‌ت بۆ چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌که، بخرێته ڕوو.




