65 پەنابەری کورد لەئاوی ئیجەدا خنکان
__2016_01_22_h20m43s50__RM.jpg)
ههولێر-KDP.info- بەرپرسی نوسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لەھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەھۆی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی پەنابەران 65پەنابەر لەئاوی ئیجەدا خنکاون کە خەڵکی باشووری کوردستان و تاوەکو ئێستا تەرمی ٢٨یان دۆزراونەتەوە.
(ئامانج عەبدوڵڵا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: دوێنێ زیاتر لە80پەنابەر بەیەختێک لەتورکیا بەرەو یۆنان رۆیشتوون، بەڵام یەختەکەیان ژێر ئاو کەوتووە کە زۆرینەیان خەڵکی باشووری کوردستان و٦٥یان خنکاون.
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: تاوەکو ئێستا تەرمی 28کەس ناسراونەتەوە، کە 12خەڵکی رانیە ودووخەڵکی پیرە مەگروون و چوار ژن و چوار منداڵی تێدایە كه یەکێک لەژنەکان دووگیانە و حەوتیان خەڵکی کۆیەن و سێی دیکە خەڵکی پشدەرن و خەڵکی بازیانیشی تێدایە.
وتیشی: " 19کەسیان رزگاربوونە و بەشێکیشیان تاوەکو ئێستا بێ سەروشوێنن و گەران بەدوایاندا بەردەوامە.
بەرپرسی نوسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لەھەرێمی کوردستان دهشڵێت، ژمارەی ئەوپەنابەرانەی بوونەتە قوربانی لەرێگەی وڵاتانی ئەوروپا گەیشتۆتە نزیکەی 300کەس .
بڵند ئیبراھیم




