له‌یلا زانا داوای بینینی ئه‌ردۆگانی كردووه

ئیستانبوول-KDP.info- ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په (له‌یلا زانا)، داوای بینینی سه‌ركۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـی كردووه، هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌یش بۆ مه‌به‌ستی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌رییه، چونكه (ئه‌ردۆگان) له وتارێكیدا به ئاشكرا گوتی، ئه‌و پرسه بوونی نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ئاماژه‌یان داوه، كه (زانا) به فه‌رمی داوای بینینی (ئه‌ردۆگان)ی كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا (ئه‌ردۆگان) به به‌ڵێ یاخود به نه‌خێر وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كراوه كه هۆكاری بینینه‌كه له‌سه‌ر پرسی قۆناغی چاره‌سه‌رییه، چونكه ئێستا له باكوور شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه و (ئه‌ردۆگان)یش گوتوویه‌تی، به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په و ئیمیراڵیدا دانانیشن بۆ پرسی چاره‌سه‌ری.
(له‌یلا زانا) ده‌یه‌وێت نێوانی هه‌ده‌په و سه‌رۆكایه‌تیی توركیا ئاسایی بكاته‌وه، چونكه ئێستا له‌وپه‌ڕی خراپییه و به‌رده‌وام له میدیاكانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری. بۆیه (زانا) بۆ ئه‌وه‌ی پرسی قۆنای چاره‌سه‌ری گیانی به به‌ردا بێته‌وه، ده‌یه‌وێت (ئه‌ردۆگان) ببینێت.
له‌یلا زانا له ساڵی 2012 له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی، ئاماژه‌ی دا كه ئه‌و كه‌سه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كات، ته‌نیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـه، بۆیه نێوانی له‌گه‌ڵ (ئه‌ردۆگان) زۆر باشه. ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه هێرشی زۆری كرایه سه‌ر و گوتیان نه‌ده‌بوایه به‌م شێوه‌یه متمانه به (ئه‌ردۆگان) بكات، به‌ڵام ئه‌و داكۆكی له گوته‌كه‌ی خۆی كرد.
كارزان گلی




