شنگال.. سێ گۆرى تر‌ى به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه

شنگال-KDP.info- قائمقامى شاروچكه‌ى شنگال ده‌ڵێ، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له نزیك سه‌ربازگه‌ى دۆمیز سێ گۆرى به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ته‌رمیى 150 ئێزدى تێدایه.
(مه‌حما خه‌لیل) قائمقامى شارۆچكه‌ى شنگال، بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: " ئه‌مرۆ هه‌ینى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له نزیك سه‌ربازگه‌ى دۆمیزى رۆژئاواى شنگال سێ گۆرى به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه زیاتر له 150 ته‌رمیان تێدایه ".
(خه‌لیل) گوتیشی: "له‌نێو سێ گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ته‌رمى پیاو و ئافره‌ت و منداڵیش هه‌یه و گشتیان ئێزدین و خه‌ڵكى گرعوزێر و گرزه‌ركن ، به‌مه‌ش كۆى گشتى گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان بوو به 24 ".
نەشوان بەرزنجی




