چهكى ئهڵمانى نهكهوتۆته دهست قاچاغچیهكان.. ئهو دەنگۆیانە بۆ لەکەدارکردنی پێشمەرگەیە

ههولێر-KDP.info- ھەندێک لەمیدیایی ئەڵمانی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە ئەوچەکانهى ئەڵمانیا بۆ باشوورى كوردستانى ناردووه کەوتۆتە دەست قاچاغچیەکان، ھەندێک لەمیدیا کوردیەکانیش ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە، لەوبارەیەشهوە جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان دهڵێ، ئەو دەنگۆیە ھیچ بنەمایەکیان نییە، لەبەر ئەوەی چەکە سوك و قورسەکانی ئەڵمانیا کە بۆ پێشمەرگە ناردوویانە بەزمەیە، بۆیە چەکی ئەڵمانیا نەکەوتۆتە دەست قاچاغچیەکان.
(نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان، لهرێگاى ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانهوه ئەو دەنگۆیانهى رهكردهوه و گوتى: "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکان كه چەکی ئەڵمانی کەوتۆتە دەست قاچاغچیەکان، ھیچ بنەمایەکی نییە، لەبەر ئەوەی ئەڵمانیا چەند جۆرە چەکێکی داوەتە پێشمەرگە لەوانە میلان وجی سی و جی٣٦ ، کە ئەو جۆرە چەکانەى دراوە بە پێشمەرگە بەزمەیە نەک بۆ ئەوان، بۆیە ناکرێت ئەو چەکانە بکەونە دەستی قاچاغچیەکان.
(ههركى) گوتیشی: "بەرای من کاتێک سوپای عێراق شکەستی ھێنا لەکاتی ھاتنی داعش سوپای عێراق چەکی جۆری جی سی و جی ٣٦ھەبووە، بۆیە ئەوچەکانە کەوتۆتە دەست داعش و ئەوەی لاشیان بوایە دەیاندا بە ھاوڵاتیان، بۆنموونە لەسەربازگەیەکی کەرکووک ئەو چەکانە ھەمووی ھاوڵاتیان بۆخۆیان بردیان.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ دهشڵێت، ئەو دەنگۆیانە تەنیا بۆ لەکەدارکردنی ھێزی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگەیە، ئەگەر نا ئێمە ئامادەین لیژنەیەکی ھاوبەش رەوانەی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بکەین بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لێبکرێت، بۆ ئەوەی راستی پرسەکە ڕوونبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، چەکە سوک و قورسهكانیش بەزمە لای پێشمەرگەیە نەک بۆ ئەوان.
بڵند ئیبراھیم




