''ههرێم كه نهیتوانیوه پاشهكهوتی ههبێ، لهبهر تهسفیه حیسابی بۆ بهغدا بووه''.. ڕهنگه قهیرانهكه دونیا بگرێتهوه

ھەولێر-KDP.info.info- سەرۆکی سەنتەری زانیاری لیکۆلِینەوە وستراتیژی کوردستان دەڵێت، ئەو قەیرانە ئابوورییەی ھەیە، تەنھا لە ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو لە ھەموو ئەو وڵاتانە ھەیە کە داھاتیان لەسەر نەوتە، بۆیە ئەگەری ئەوە ھەیە جیھان روبەڕووی قەیرانێکی دیکەی ئابووری ببێتەوە. جەختیشی کردووە، یەکێک لە ھۆکارەکانی قەیرانی دارایی ھەرێم ئەوەیە، ھەرێم نەیتوانیوە لەبەر بەغدا پارەی بۆی ھاتووە پاشەکەوتی بکات.
سەرۆکی سەنتەری زانیاریی لێکۆڵینەوە و ستراتیژی کوردستان (د.ئاراس خۆشناو) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: داھاتی ھەموو ئەو وڵاتانەی کە لەسەر نەوت و سامانە سرووشتییەکان دابەش بووە بۆ یەک لەسەر شەش، ئەمەش یەکێکە لەو خراپیانەی کە پشت بە داھاتی نەوت دەبەستن، چونکە لەئێستادا سهدا95ی داھاتی ھەرێم و عێراقیش لەسەر نەوتە، جگە لەو وڵاتانە، ئەو وڵاتانەشی گرتووهتەوە کە داھاتیان لەسەر پیشەسازیی لێكهوتهكانی (مشتەقات) نەوتە، بۆیە ئەمە رەنگە وڵاتانی دیکەش بگرێتەوە، ھەموو لێکۆڵینەوەکانیش باس لەوە دەکەن کە، وەکو ساڵی 2008جیھان رووبەڕووی قەیرانێکی دیکە ببێتەوە.
(د.ئاراس خۆشناو) له دكتۆرای له كارگێڕیی داراییدا ههیه، گوتی، باس لەوە دەکرێت گەشەی ئابووریی وڵاتی چین بەرەو کەمی دەچێت و ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی جیھان ڕووبەڕووی قەیرانێکی دیکەی ئابووری بێتەوە، بۆیە ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە جیھان و ڕووبەڕووی قەیران بووهتەوە.
ئهو ئابووریناسه دهڵێت، ھەرێمی کوردستان لە رابردوو نەیتوانیوە وەکو وڵاتێک مامەڵە بکات، لەبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2004تاوەکو2014 کە پارەی لە بەغداوە بۆ ھاتووە، وەکو پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ ھەرێم کراوە و بە سولفە پارە بۆ ھەرێم رەوانە کراوە، ههر لهبهر ئهوهیه نەیتوانیوە بۆ خۆی پاشەکەوتی پێوە بکات و، پێویست بووە کە ساڵانە تەسفیەی حیساباتی بۆ بکات، بۆیە ئەگەر ھەرێم بیتوانیبا پارە بۆ خۆی پاشەکەوت بکات، نەدەکەوتە ئەو دۆخەی ئێستایهوه.
(خۆشناو) گوتیشی، لەئێستادا دوو میحوەر ھەیە کە یەکێکیان ئەمەریکا و وڵاتانی کەنداو ئەورووپان، ئەوەی دیکەیش رووسیا و عێراق و سووریا و ئیران و چینیش لە ھەردوو میحوهرهكهیە، بۆیە ھەموو ئاماژەکان باس لەوە دەکەن دووبارە نەخشەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکێشرێتەوە، بۆیە ئەگەر سایکس-پیکۆ لە 1916نووسرا و ئێستا نەخشەکە لەنێوان رووسیا و ئەمەریکادا دەنووسرێتەوە، بۆیە لە ساڵی2014 داھاتی ڕووسیا لە نەوت کە رۆژانە10ملیۆن بەرمیلی ھەناردە دەکرد و، سهدا80ی گازی سرووشتی ئەورووپای دابین دەکرد رۆژانە یەک ترلیۆن دۆلار داھاتی بوو و، ئەمڕۆ داھاتی بووە 200ملیار دۆلار کە سهدا80 کەمی کردووە.
بڵند ئیبراھیم




