٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەولوودی: تێكۆشانی سه‌رۆك بارزانی نەخش و دەوری مه‌زنى هه‌یه‌ لە رێگایی سەربەخۆییدا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- (مستەفا مەولوودی) جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، (سەرۆك بارزانی) وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهەوڵ و تیكوشانەكانی و پەیوەندیەكانی زۆر كاریگەری هەیە بۆ سەربەخۆیی كوردانی هەرێم ده‌شڵێت، تێكۆشانی (سەرۆك بارزانی ) توانیویەتی نەخش و دەوری گەورەی هەبێت لە رێگایی سەربەخۆییدا."

(مستەفا مەولوودی) جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەئیستادا پێشكەوتنی بزوتنەوەی رزگاری خوازی لە باشووری كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی تایبەت، ئەگەرددانپێندراویش نەبێت، بەڵام لەهەرێم دا بەجۆرێك حكوومەتێكی مەحەلی و دیفاكتۆ هەیە، بۆیە ئەگەر سەركردایەتی سیاسی كورد گەیشتە ئەو بروایەی كە هەموو پیداویستیەكی سەربەخۆیی بەردەستە لە باشوور، ئەوا نزیكترین كاتە بۆئەوەی كوردانی باشور بەوشێوەی دەیانەوێت سەربەخۆ بن."

(مه‌ولوودى) گوتیشى: "گەلی كوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، گەلی كورد لە باشور پیشوتر ئەوەی دركاندووە كە 98 لەسەدی لەگەڵ سەبەخۆبوونی هەرێمە، بۆ گەیشتن بە سەربەخۆییش رێبەرانی سیاسی دەوری كاریگەریان هەیە و لیرەش دا (سەرۆك بارزانی) وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهەوڵ و تیكوشانەكانی و پەیوەندیەكانی زۆر كاریگەری هەیە بۆ سەربەخۆیی كوردانی هەرێم، دەبێ سەرجەم سەركردەكانی تری گەلی كوردیش هاورابن لەسەر پرسی سەربەخۆیی كوردستان، چونكه‌ تێكۆشانی (سەرۆك بارزانی ) توانیویەتی نەخش و دەوری گەورەی هەبێت لە رێگایی سەربەخۆییدا."

جێگری سكرتێری گشتی حزبی دیموكرات ده‌شڵێت، كورد مافی خۆیەتی خاوەنی دەوڵەت و كیان و حاكیمیەتی میللی نەتەوەی خۆی بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی میللەتی كورد بەسەر چەندین پارچە دابەش كراوە و هەربەشەی خاوەن رەفتار و یاسا و خەبات و فەرهەنگی خۆیەتی، بۆیە ئەمە میللەتی كوردە لە سەرجەم پارچەكان بریاردەدات كە چۆن بژیت و چ سیستەمیكی  سیاسی دەوێت."

سەرباز واحد 

هەواڵی پەیوەندیدار