رۆژ نووری شاوێس: لە داڤۆس سێ پرسمان خستەڕوو

داڤۆس-KDP.info- (د. رۆژنووری شاوێس) جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق دهڵێت، لە كۆڕبەندی داڤۆسدا سێ پرسی سەرەكیمان خستووەتەڕوو.
(د. رۆژنووری شاوێس) جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "لە كۆڕبەندی داڤۆسدا سێ پرسی سەرەكیمان خستووەتەڕوو، ئەوانیش پرسی تیرۆر كە ئێستا پێشمەرگە لە بەرامبەریدا شەڕ دەكات، ھەروەھا پرسی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت، ھاوكات پرسی ئاوارەكان لە عێراق خرایەڕوو، بە تایبەت ھەرێمی كوردستان كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر پەنابەر رووی تێكردووە.
K24




