٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نرخی نەوت بەرزبۆوه‌.. بزانه‌ هۆكاره‌كه‌ى چییه‌

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی 30 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.
 
بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی نرخی نەوتی سووکی تەکساس بە رێژەی 4.81% بەرزبوەوە و بەرمیلێک بە 30 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکر و مەودای خۆی لەگەڵ کەمترین ئاستی لە 12 ساڵی رابردوودا زیاتر کرد.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکووریش بە رێژەی 6.1% بەرزبووە، و بەرمیلێک بە 31 دۆلار و3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
 ساردبوونەوەی کەشوهەوا لە ئەورووپا و ئەمریکا و هەروەها بەهێزبوونەوەی بازاڕە داراییەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار