٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سلێمانی تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی کرا

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  چەند چەكدارێك لە ناو دوو ئۆتۆمبێلەوە تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەكەن.

(فارس نەورۆڵی) گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی رایگەیاند "سه‌عات 10:20 خولەکی ئەمشەوی پێنجشه‌ممه‌یه‌، چەند چەکدارێک لە ناو دوو ئۆتۆمبێلەوە تەقەیان لە بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

(نەورۆڵی) گوتیشی، تەقەکەرەکان لەناو دوو ئۆتۆمبێلدا بوون؛ یەکێکیان جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆنی رەنگی رەش و ئەوی دیکەشیان نیسان ئاڵتیمایەکی رەنگ سپی بووە.

هاوكات (سەعید سەلیم) بەرپرسی لقی4ی پارتی لە سلێمانی به‌ رووداوی ڕاگه‌یاندووه‌ "تەقەکەرەکان هەڵاتوون و لایەنە ئەمنییەکانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.''

هەواڵی پەیوەندیدار