٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەوامی فەرمانبەران کەم ناکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  نووسینگەی بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕادەگەیەنێت كه‌، ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ناكرێته‌وه‌.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی روونکردنەوەیەک دەدات سەبارەت بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران و ده‌ڵێ: "ماوەیەکە ھەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ماڵپەرەکان، بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەواڵی نادروست بڵاو دەکەنەوە، کە پشت بە سەرچاوەی باوەرپێنەکراو دەبەستن.''
بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕوونی دەکاتەوە ئەم ھەواڵە دوورە لە ڕاستی، کە گوایە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە داوە کە حکوومەت دەوامی فەرمانبەران کەم دەکاتەوە.
رایشیگه‌یاندوه‌، ''ئێمە لە نووسینگەی بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرتاپای ئەم ھەواڵە ڕەت دەکەینەوە، بە ھیچ شێوەیەک لێدوانی لەم شێوەیەمان بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان نەداوە.''

فائیزە حەمید

هەواڵی پەیوەندیدار