٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"به‌و نیه‌ته‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكرێ"

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەخنە لە سیاسەتی عێراق دەگرێت بەوەی نیەتی باشی نیشان نەداوە و نایشکرێت بەو نیەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
(د. تاریق گەردی) سەرۆکی لێژنەی نەوت‌وگاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبونەوەی دوێنێ ٢٠/١/٢٠١٦دا سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە هەندێک بابەت هەیە پێویستی بە گفتوگۆ هەیە؛ بە تایبەتی لەگەڵ فراکسیۆنەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراقدا؛ یەکێک لەو خاڵانە پەیوەستە بەوەی ڕەچاوی مافی هەرێمی کوردستان بکرێت، بە تایبەتی لەسەر پشکی ٪١٧کە، پێویستە عێراق نیەتی پاکی هەبێت،  بۆ ئەمەش دەبێت مووچەی پێشمەرگە بنێرێت چونکە ناردنی مووچەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نەوت نییە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگی عێراقدایە بەڵان ئەوەشی نەکردوە."

ده‌یشڵێ: "تاکو ئێستا بەغدا ئامادەباشییان نەکردووە بۆ ڕێککەوتنەکە، پارساڵ تا (٢٠ـی ٦ـی ٢٠١٥) هەرێمی کوردستان نەوتی داوەتە بەغدا بەڵام ئەوە عێراق بوو وەک پێویست پارەی نەدەنارد.

رایشیگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٥ ئەو بڕە پارەی بەغدا ڕەوانەی کوردستانی کردووە کەمتر بووە لە لە ٣ملیار دۆلار کە سەرجەمەکەی پارەی پێشمەرگە و، ٪١٧کە بووە لە کاتێکدا ئەو پارە ناگاتە چارەکی ئەوەی لە ڕێککەوتنەکە واژۆکراوە.

کارزان سەباح

هەواڵی پەیوەندیدار