"هەموو دنیا لە ورەی پێشمەرگە تێگهیشتووه"

هەولێرـ -KDP.infoفەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئامادەباشییەکی تەواودایە بۆ هەر ئەگەرێک و هیچ هێزێکی سیاسی بۆی نییە بە لێدوان و قسەی نابەرپرسانە ڕووی دەمی ئاراستەی پێشمەرگە بکات.
)قارد قادر( فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری گوێڕ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەگەر هێزێکی سیاسی نایەوێت پشتی پێشمەرگە بگرێت با ڕووی دەمی ئاراستەی پێشمەرگە نەکات و، قسەی نابەرپرسانە فڕی نەدات، چونکە ڕووحمان خستووەتە پێشەوەی خاکی کوردستان و بە پشتیوانیی سەرۆک بارزانی پێشمەرگە سەرکەوتنێکی قارەمانانەی بەسەر داعشدا تۆمار کردووە و چاوەڕوان دەکەین ئەم سەرکەوتنانە ببێتە سەرتاسەری لە ئاستی عێراقیشدا؛ پێشمەرگە بە ڕۆح و گیانی خۆی پارێزگاری لە کوردستان دەکات، ئێمە داوا لە خەڵک دەکەین ئاسودە و ئارام بن لە بەرەکانی جەنگەوە دەیان پارێزین و ڕێگا نادەین ئارامی کوردستان بشێوێنرێت".
ئەوەشی خستە ڕوو: "قارەمانەتیی پێشمەرگە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەنگی داوەتەوە و تا دێت سەرکەوتنەکان بەردەوامی دەبێت؛ جا با بە هەموو لایەنە سیاسییەکانەوە پشتگیرییەکی تەواوی هێزی پێشمەرگە بکەن."
کارزان سەباح




