ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمى بۆ كاروبارى نه‌وت و غاز، هه‌واڵێك ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و غاز هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی شارپرێسی ره‌ت كرده‌وه كه سه‌باره‌ت به غازی هه‌رێم بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى شارپرێس هه‌واڵێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوایه، بڕیارە ھەرێمی كوردستان لە ڕێگەی توركیاوە دەست بە فرۆشتنی غازی سروشتی بكات، ئەوەش لە مانگی داهاتوو جێبەجێ دەكات و بڕێكی زۆری پارەی بۆ ئەم پڕۆژە ستراتیژییە تەرخان كردووە!. هیچ ڕاستییه‌ك له‌و هه‌واڵه‌دا نییه و حكوومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌یه ساڵى 2019-2020 غاز هه‌نارده بكات، بۆیه پێویست نییه پێش 2018 ده‌ست به ڕاكێشانى بۆرى بكرێت، هه‌روه‌ها حكوومه‌تى هه‌رێم هیچ پاره‌یه‌كى له ڕاكیشانى بۆریدا خه‌رج نه‌كردووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت شارپرێس ئه‌و هه‌واڵه‌ى خۆى له‌سه‌ر بنه‌ماى قسه‌كانى بێوار خنسى بۆ بلۆمبێرگ بڵاو كردۆته‌وه كه گوایه ڕاوێژكارى ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، له كاتێكدا ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به سێكته‌رى نه‌وت و غازه‌وه نییه و هیچ ئه‌زموونێكى له‌مباره‌یه‌وه نییه تا قسه‌ى له‌سه‌ر بكات!.
ئه‌نجوومه‌نى هه‌رێمی بۆ كاروبارى نه‌وت و غاز.
21.1.2016




