٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خورماتوودا ئەركیان لە دەرەوەی شارە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، لە رووی یاساییەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراقی ئەركیان لە دەرەوەی خورماتووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە (هەڵگورد حیكمەت)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دانوستانەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەغدا، پێشنیازێكی وا هەبوو لەناو شارۆچكەی خورماتوو تەنیا دەزگای ئاساییش و پۆلیس هەبێت و ئەركەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق لە دەرەوەی خورماتوو بن كە ئەو كاتە حەشدی شەعبی نەبوو".

(حیكمەت) گوتیشی: "لە رووی یاساییەوە دەبێت هێزی پێشمەرگەی  كوردستان یان سوپای عێراقی لە دەرەوەی شار بن".

چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ساڵی (٢٠١٤)ـدا بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، هاتنە سنووری شارۆكەی خورماتوو، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەوان بۆ مەبەستی سیاسی درێژەیان بە مانەوەیان دا.

فائیزە حەمید
 

هەواڵی پەیوەندیدار