٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمەریکا بە گرێبەستەکەی چەک لەگەڵ عێراق ڕازی بوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا(پێنتاگۆن)، دوێنی چوارشەممە ڕایگەیاند، حکوومەتی وڵاتەکەی ڕازی بووە بایی نزیکەی دوو ملیار دۆلار چەک بە عێراق بفرۆشێت.
ئەو چەکانەی کە لە گرێبەستەکەی نێوان ئەمەریکا و عێراقدا واژۆ کراوە بریتین کە: مۆمبی زیرەک، مووشەکی ئەی ئای ئێم و ٩ ئێم سایدۆنیر، هەروەها تفاق و پێداویستییەکانی دیکەی پێوەست بە وەگەڕخستنی ٣٦ فڕۆکە شەڕکەرە ئێف ١٦ـەکەی، کە بەهاکەی ١،٩٥ملیار دۆلارە.
دەستگای هەماهەنگیی ئەمنیی سەر بە پێنتاگۆن لەوبارەوە دەڵێ، گرێبەستە پێشنیازکراوەکە-کە پشتیوانیی تەکنیکی و هێزی کاریش لەخۆ دەگرێ- پێویستی بە ٤٠٠ کارگەری ئەمەریکایی دەبێت تا ساڵی ٢٠٢٠ لە عێراقدا ئامادە بن.
زیاتری لەوبارەوە گوتووە، ئەو ڕێککەوتنە هاندەرێکە بۆ ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکایی تا چەک و تفاقی زیاتر و خزمەتگوزاری بۆ یەکە فڕۆکەوانییەکەی فڕۆکە شەڕکەرە ئێف١٦ـکانی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی ئەو دەستگایەی ئەمەریکا، گرێبەستەکە توانای عێراق لە پارێزگاریکردن لە فڕۆکەکانی و بەکارهێنانیان، هەروەها مەشقدانی فڕۆکەوانەکان گەرەنتی دەکات، ئەمەیش لە پێناو پاراستنی عێراقە لە هەر هەڕەشەیەکی هەنوکەیی و پاشەڕۆژیشدا.

هەواڵی پەیوەندیدار