٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەندیكاكانی كرێكاران، داوا لە خاوەنكاران دەكات پابەندی یاسا و ڕێنماییەكانى كرێكاران بن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا 18 كرێكار لە شوێنی كارەكانیاندا گیانیان لە دەست داوە كە 9 كرێكار بە هۆی كەوتنەخوارەوە لە باڵاخانە بووە، 7 كرێكاری دیكەیش بە هۆی تەزووی كارەباوە مردوون و هەوەرها 2 كرێكاریش بە هۆی سووتانەوە بووە.

(عومەر ئیسماعیل)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "تەنیا لە ساڵی پاردا، 18 كرێكار لە شوێنی كارەكانیاندا گیانیان لە دەست داوە، بۆیە داوا لە خاوەنكار و حكوومەت دەكەین زیاتر لە خزمەتی كرێكاراندا بن و مینحەیەك دابین بكەن بۆ ئەو كرێكارانەی زەمانیان نییە و تووشی ڕووداوی نەخوازراو دەبن لە كاتی كاركردندا، هەروەها حكوومەت جیاوازی بكات لە نێوان كرێكارانی خۆماڵی و بیانیدا و ئەولەوییەت بدرێ بە كرێكارانی خۆماڵی تا لە پرۆژە گەورەكاندا كاربكەن  هەروەها داواش لە خاوەنكاران دەكەین پابەندی یاسا و ڕێنماییەكان بن سەبارەت بە كرێكاران وەك گرێبەستی كار و دابینكردنی مەرجی سەلامەتیی پیشەیی و تەندروستی بۆ كرێكاران لە شوێنی كاردا".

سەبارەت بە كاریگەریی قەیرانی دارایی لەسەر كرێكاران، (ئیسماعیل) دەڵێت، بە هۆی قەیرانی دارایی، بڕینی بوودجەی هەرێم، شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوتەوە، كرێكاران زەرەرمەندی یەكەم بوونە و بەو هۆیەیشەوە بە سەدان كارگە لە كار كەوتون و بە هەزاران كرێكاریش بێكار ماونەتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار