٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆچی ئه‌نجوومه‌نی باڵا سه‌رپه‌رشتیی داهات ده‌كات؟

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنێکی باڵا لە ھەرێمی کوردستان بۆ داھات پێک دەھێندرێت و سەرپەرشتیی کۆکردنەوەی داھات و خەرجییەکان دەکات، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، پێکھێنانی ئەو ئەنجوومەنە ھەنگاوێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی ھەموو لایەک لە شەفافیەتی داھاتی نەوت دڵنیا ببنەوە، کە زۆر جار تۆمەت بۆ پارتی هەڵدەبەسن گوایە داھات لە دەست پارتیدایە.


(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێکهێنانی ئەو ئەنجوومەنە کارێکی زۆر باشە و نوێنەری ھەموو لایەنێکی بەشداری حکوومەتی تێدایە، با ئیتر ئەوەندە نەڵێن داھاتی نەوت لە دەست پارتیدایە، بەڵام داھاتی نەوت زیاد ناکات و تەنها بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانە؛ ئەوەی ھەبووە، ھەر ئەوە دەبێت و، داھات زیاد ناکات و، با لەوە زیاتریش تۆمەت بۆ پارتی هەڵنەبەسن."

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، ئەمە زیاتر بۆ شەفافبوونی داھاتی نەوتە و، خۆی پێویست بوو کە سندووقی داھاتی نەوت دابمەزرێت، بەڵام شێوازی دانانی کاتی زۆری دەوێت، بۆیە ئەو ئەنجومەنە ھەنگاوی یەکەمە و لە قۆناغی دووەمیشدا دەبێ سندووقی داھاتی نەوت دابمەزرێت.

ئەنجوومەنەکە لە (نێچیرڤان بارزانی) و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکوومەت و (عەبدولستار مەجید) وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و (دەرباز کۆسرەت) وەزیری ئاوەدانکردنەوە‌ونیشتەجێکردن و (مەولوود باوەمراد) وەزیری گواستنەوە بە وەکالەت پێک دێت و کاری ئەنجوومەنەکە بریتی دەبێت لە سەرپەرشتیکردنی چۆنیەتیی فرۆشتنی نەوت و پەیداکردنی داھات و، خەرجکردن و دابەشکردنی داھاتەکە بە شێوەیەکی ھاوسەنگ.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار