ده‌رماڵه‌ی پله‌تایبه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییه‌كان ڕاگیرا

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ده‌رماڵه‌ی گشت پله‌تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی ڕاگرتووە.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، خاوەن پلە تایبەتەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و سەرۆكی یەكە ئیدارییەكان (پارێزگار، جێگری پارێزگار، قایمقام و بەڕیوەبەری ناحیە)، تەنیا مووچە بنەڕەتییەکەیان پێ دەدرێت.




