حكوومه‌ت، ده‌نگۆیه‌كی به‌درۆ خسته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- هه‌ندێ له پێگه ئه‌له‌کترۆنییه‌کان و که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندن بڵاویان کردووه‌ته‌وه گوایه له ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕى 276 ملیار دینارى بازرگانێکى نه‌وت به ناوى "چاخان ڕه‌فیق عومه‌ر"دا گیراوه و گوایه ئه‌و خانمه هاوسه‌رى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانه و تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دراوه‌ته پاڵ که به شێوه‌یه‌کى نایاسایى بازرگانى به نه‌وته‌وه کردووه.
لێره‌وه سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه دروستکراوه بێ بنه‌مایه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه که له هه‌موو ڕاستییه‌که‌وه دووره و به هیچ شێوه‌یه‌ک شتێکى له‌مجۆره نه‌بووه و ڕووینه‌داوه، نه هیچ لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان کارى له‌سه‌ر بابه‌تێکى وه‌ها کردووه، نه ئه‌م خانمه هاوسه‌رى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌کانه و نه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش هیچ بنه‌مایه‌کیان هه‌یه که دراونه‌ته پاڵى.
ئه‌وه‌ش دووپات ده‌که‌ینه‌وه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه ته‌نیا به‌شێکن له‌و هه‌ڵمه‌ته ڕه‌شه‌ى به مه‌رامى سیاسى دژ به حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرێت که تیایدا به‌رده‌وام هه‌واڵى بێ بنه‌ما دروست ده‌کرێن و بڵاو ده‌کرێنه‌وه.
نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
20.1.2016




