٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سوپاسالای پێشمه‌رگه‌: بۆ قۆناخی دابێ پێویستیمان به‌ چه‌كی قورس ده‌بێ

سەرچاوە: KDP.info
سوپاسالاری پێشمه‌رگه‌. ئه‌رشیڤ.

هه‌ولێر -KDP.info-  سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات کە دەوڵەتی یاسا هەوڵەکانی بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان چڕ کردوەتەوە؛ جیا  لە بڕینی قوتی خەڵکی کوردستان دەشیانەوت ڕێ لە هاتنی ئەو چەکانە بگرن کە ڕاستەوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
فەریق  (جەمال محەمەد) سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە دەوڵەتی یاسا و پەرلەمانتارانی ئەو حزبە دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی فراوانی ڕاگەیێنەوانی لە دژی هەرێمی کوردستان لە ناویشیاندا پرسی ناردنی چەک بۆ هێزی پێشمەرگە کە گوایە ئەوان پێیان وایە بە ناردنی چەک بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ هێزی پێشمەرگە ڕێگری دەکەن و جۆرێکە لە جیابوونەوە لە عێراق، گوتی: "ئێمە داوامان کردووە چەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ بدرێتە هێزی پێشمەرگە چونکە خۆمان باش دەزانن لە بەرەکانی جەنگ چیمان پێویستە و چی دەکەین، ناکرێت بە ناوی دەوڵەتەوە چەکمان بۆ بێت و دواتر بە ویستی خۆیان پێمانی بدەن، لە کاتێکدا دەبێت هەموو لایەک لەو ڕاستییە تێبگات کە قورسایی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سنووری کوردستاندایە و لێرەیشەوە زەنگی لەناوبردنی داعش لێ دەدرێت".
گوتیشی: "ئێمە خۆ چاوەڕوان ناکەین دەوڵەتی یاسا پشی کورد بگرێت؛ هەر شتی وایان لێ چاوەڕوان دەکەین، چونکە ئەوان قووتی خەڵکی کوردستانیان بڕیوە، ئێستاش دەیانەوێت دژایەتیی ناردنی چەک بە شێوەی ڕاستەوخۆ بکەن".
فەریق جەمال ئەوەشی خستە ڕوو: بۆ قۆناغی داهاتوو پێشمەرگە پێویستی بە چەکی زۆر قورس دەبێت."

کارزان سەباح
 

هەواڵی پەیوەندیدار