شەش داواكراو و گومانلێكراو لە كەركووك دەستگیر كران

كەركووك-KDP.info- پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاساییش و پێشمەرگە، توانییان لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە كۆمەڵگەیەكی سنووری شاری كەركووك، ژمارەیەك داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر بكەن.
عەمید (سەرحەد قادر)، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزەكانمان لە پۆلیسی قەزا و ناحیەكان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە سەعات 5 لە ئۆپەراسیۆنێكدا لەگەڵ هێزەكانی ئاساییش و پێشمەرگە، توانییان 6 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر بكەن".
عەمید (سەرحەد) گوتیشی: "ئەو دەستگیركراوانە لە كۆمەڵگەی باجوان و دەوروبەری دەستگیر كراون لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چوار چەكی كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێك و ژمارەیەك جلوبەرگی سەربازییش".
نەشوان بەرزنجی




