٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

٦٢٥ پارچه‌ زه‌وی له‌ به‌رده‌ڕه‌ش دابه‌ش ده‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info
به‌رده‌ڕه‌ش.ئه‌رشیڤ.

به‌رده‌ڕه‌ش -KDP.info- سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌رده‌ڕه‌ش رایده‌گه‌یێنێت ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و جووتیارانه‌ى كه‌ گرێبه‌ستیان هه‌یه؛‌ له حه‌فته‌ى دابێتەوە 625 پارچه‌ زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی به‌رده‌ڕه‌ش ئه‌ندازیار (عومه‌ر میكائیل سه‌لیم ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:  "له‌ شارۆچكه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ست ده‌كه‌ین به ‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و جووتیارانه‌ى كه‌ گرێبه‌ستیان هه‌بوو، دواى ده‌رچوونى ڕه‌زامه‌ند‌ى و دیاریكرانى زه‌وییه‌كە، له‌ ڕۆژى دووشه‌ممه دابێتەوە ده‌ست ده‌كه‌ین به ‌دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وییه‌كان؛ سه‌ره‌تا 52 پارچه‌ زه‌وى ده‌بێت و له‌ ماوه‌ى دوو حه‌فته‌ى دواتر قۆناغى دووه‌م كه‌ 247 پارچه‌ زه‌وییه‌ و قۆناغى سێیه‌میش 326 پارچه‌ زه‌وى تر ده‌بێت به‌سه‌ریان دابه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ كۆى گشتى ده‌كاته‌ 625 پارچه‌ زه‌وی."

به‌ڕێوەبه‌رى شاره‌وانى به‌رده‌ڕه‌ش دەیشڵێت: "گشت ئه‌و جووتیارانه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌نێو سه‌نته‌رى قه‌زاى به‌ڕده‌ره‌ش و‌ گه‌ڕه‌كى خێله‌كى و  گوندى نه‌زراوادان و پێشتریش ژماره‌یه‌ك جووتیارى تر  ئه‌و قه‌ره‌بووه‌یان وه‌رگرتووه‌."


نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار