سوننه‌كان له ڕقی حكوومه‌تدا دانیشتنی په‌رله‌مانیان بایكۆت كرد

به‌غدا-KDP.info- سوننه‌كان دانیشتنەکەی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیان داکێڵا (بایکۆت كرد) تا په‌یامی ناڕه‌زایەتی بده‌نه حكوومه‌تی عێراق.
(د. ئه‌شواق جاف) ئەندامە كوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سوننه‌كان دوێنێ كۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بایکۆت بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له بابل و به‌سره و دیاله و به تایبه‌ت به‌غدادیه ڕوویان دا، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێی باش نه‌بوو، ئه‌م داکێڵان (بایكۆتكردن)ـه بكرێت و گوتی پێمان ناخۆشه، بۆیه وه‌كو هه‌ڵوێستێك دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه دواخست."
(جاف) گوتیشی: "ئه‌م دواخستنه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه بوو تا ببێته په‌یامێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بۆ حكوومه‌ت و بڵێن ئێمه ڕازی نین له‌و دۆخه‌ی ئێستای شار و پارێزگاكان و پێویسته حكوومه‌ت وه‌كو لایه‌نی جێبه‌جێكار و سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری چاره‌ی ئه‌و دۆخه بكه‌ن."
نەشوان بەرزنجی




