"به‌بێ سه‌رۆك بارزانی له ڕۆژئاوای كوردستان هیچ پێشكه‌وتنێك به‌دی نایه‌ت"

هه‌ولێر-KDP.info- (مسته‌فا شه‌فیق) شاره‌زا له كاروباری ڕۆژئاوای كوردستان، ڕایگه‌یاند، خۆ ئه‌گه‌ر (سه‌رۆك بارزانی) نه‌بووایه و ڕێگریی نه‌كردبا و ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌گێڕابایه له رۆژئاوای كوردستان، له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم كورد له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌و به‌شه شه‌ڕی داعشی كردبایه، شه‌ڕی یه‌كدی ده‌كرد و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرسا، بۆیه ئێستایش به‌بێ ڕۆڵی سه‌ره‌كیی (سه‌رۆك بارزانی) و پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕۆژئاوای كوردستان، هیچ پێشكه‌وتنێك به دی نایه‌ت".
(مسته‌فا شه‌فیق) شاره‌زا له كاروباری ڕۆژئاوای كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان به یه‌كگرتوویی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ر هێزێك، جا په‌یه‌ده بێت یان هێزێكی دیكه، دژی یه‌كگرتنی كورد بێت، ئه‌وا دژی سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی كورده، چونكه پرۆژه‌ی كورد به‌بێ یه‌كگرتنی لایه‌نه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابێت.كێ له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌سه‌ڵاتدار بێت، ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده بێت یان هه‌ر هێزێكی دیكه، پێویسته له‌گه‌ڵ باشووری كوردستاندا په‌یوه‌ندیی باشی هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێویسته به‌شداری به هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.جێی داخه كه په‌یه‌ده له‌و پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو نییه، كه‌چی خۆی به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت، وا ده‌بینێت كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌كات و سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێناوه، قوربانی داوه، به‌ڵام په‌یه‌ده له پرۆسه‌ی سه‌ره‌كییه‌كه شكستی بردووه، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ له ناو ماڵی خۆتدا یه‌ك نه‌بی، ئه‌و كاره‌ی تۆ كردووته بێ سووده، هه‌ڵبه‌ت په‌یه‌ده، ئاماده نییه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نی دیكه له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوا ڕێك بكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و ئیداره‌یه‌دا بكه‌ن، ئه‌وان پێیان وایه ته‌نیا خۆیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه پێگه و ده‌سه‌ڵاتیان له ڕۆژئاوای كوردستاندا هه‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌یان و هێز و لایه‌نی سیاسیی دیكه‌ی كورد له ڕۆژئاوا كه له ده‌ره‌وه‌ی فیكره‌ی په‌یه‌ده‌ن، كه خه‌باتێكی دوور و درێژیان هه‌یه و قوربانییان له پێناو پرسی كورد و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌یاندا داوه، هه‌ر بۆیێ مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ئیداره‌دانی ڕۆژئاوای كوردستاندا ئاماده‌یی و جێده‌ستیان دیار بێ.
(شه‌فیق) ئه‌وه‌شی گوت: (سه‌رۆك بارزانی) هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی قه‌یرانی سووریاوه تا ئه‌مڕۆكه، كه نزیكه‌ی چوار ساڵ ده‌بێت، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر یه‌كێتیی ناو ماڵی كورد كردووه، بۆ ئه‌وه‌یش به كردار هه‌نگاوی ناوه، به‌رده‌وامیش هه‌وڵی داوه ئه‌و هێزانه له ده‌وری یه‌كدی كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام لایه‌نێك به تاكڕه‌وی ڕێگه‌ی له دروستبوونی ئه‌و یه‌كده‌نگییه گرتووه، خۆ ئه‌گه‌ر (سه‌رۆك بارزانی)یش نه‌بووایه ڕێگریی نه‌كردبا و ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌گێڕابایه، له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم كورد له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا شه‌ڕی داعشی كردبایه، شه‌ڕی یه‌كدی ده‌كرد و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرسا، به‌ڵام (سه‌رۆك بارزانی) ڕێگر بوو له شه‌ڕی ناوخۆ، ڕێگر بوو له زۆر شتی دیكه‌یش كه ده‌بوونه هۆی تێكچوونی ڕۆژئاوای كوردستان، بۆیه پێم وایه به‌بێ باشووری كوردستان و به‌بێ ڕۆڵی سه‌ره‌كیی (سه‌رۆك بارزانی) و پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕۆژئاوای كوردستان هیچ پێشكه‌وتنێك بەدی ناهێت".
ڕابین شێروان




