قه‌ره‌بووه‌كه‌ی سۆران، مێرگه‌سۆر، چۆمان و رواندز، گه‌یشت

سۆران-KDP.info- به‌رپرسی كۆمپانیای خۆراك له سۆران رایگه‌یاند، بڕی زیاتر له 5 ملیار دیناری كاش له جیاتی به‌شه‌خۆراكی فه‌وتاوی هاووڵاتیانی سنووری ناوچه‌كه، گه‌یشته بانكی سۆران، سبه‌ینێیش ئه‌و بڕه پاره‌یه دابه‌ش ده‌كرێ، كه هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بڕی 18 هه‌زار دیناری به‌رده‌كه‌وێ.
(حوسێن محه‌ممه‌د) به‌رپرسی كۆمپانیای خۆراك له سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ: پاره‌ی كاشی قه‌ره‌بووی به‌شه‌خۆراكی فه‌وتاوی هاووڵاتیانی سنووری هه‌ر چوار شارۆچكه‌ی سۆران، مێرگه‌سۆر، سۆران، چۆمان و رواندز، كه زیاتره له 5 ملیار دینار گه‌یشته بانكی سۆران، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌یش ده‌ست ده‌كه‌ین به دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، ئه‌وه‌یش قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراكی هه‌ر چوار مانگی 9 و 10 و 11 و 12ـی ساڵی 2014ـیه، كه بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك 18 هه‌زار دیناره.
گوتیشی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی دانه‌وێڵه‌ی هه‌ولێر، ئاگاداری ئێمه‌ی كردووه‌ته‌وه كه به‌شه ئاردی هاووڵاتیان له ساڵی 2016 زۆر به رێكوپێكی مانگانه به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت، دابه‌شكردنی ئارد به‌رده‌وامه و هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له دابه‌شكردنی ئاردا نییه، به‌ڵام داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به زووترین كات سه‌ردانی بریكاره‌كانی ئارد بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی به‌شه‌ئاردی مانگی یه‌ك، چونكه ئه‌وه‌ی دوا بكه‌وێت مافی ده‌فه‌وتێت.
رابین شێروانی




