ڕوونكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی نیوه‌مووچه روونكردنه‌وه‌ی دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌م ئیدیعایه هیچ ڕاستى و بنه‌مایه‌كى نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌ت بڕیارى واى نه‌داوه كه ته‌نیا نیو مووچه دابه‌ش بكات. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ى هیچ فه‌رمانبه‌رێكى حكوومه‌ت ناوفه‌وتێت.
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان:
له هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه گوایه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ته‌نیا نیوه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كات، لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م ئیدیعایه هیچ ڕاستى و بنه‌مایه‌كى نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك حكوومه‌ت بڕیارى واى نه‌داوه كه ته‌نیا نیو مووچه دابه‌ش بكات، به‌ڵكوو ئه‌م حه‌فته‌یه ته‌نیا هێنده‌ى نیوه‌ى پاره‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به كاش لاى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌بووه، بۆیه ده‌ستیان به دابه‌شكردنى ئه‌و نیوه‌یه كردووه و له ماوه‌یه‌كى داهاتوویشدا كه بارى دارایى ڕێگه‌ى دا، نیوه‌ى دووه‌مى ئه‌و مووچه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت و، به هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ى هیچ فه‌رمانبه‌رێكى حكوومه‌ت ناوفه‌وتێت.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19.1.2016




