٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی ناوخۆ: لەھەر شوێنێک توندوتیژی دروست بێت، گۆڕان لێی بەرپرسیارە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، گۆڕان بە ئاشکرا و لەسەر زاری گوتەبێژەکەیانەوە بە فەرمی خەڵک ھان دەدات بۆ ئەوەی بڕژێنە سەرشەقام و خۆپیشاندان بکەن، بۆیە ھەر توندوتیژییەک دروست ببێت گۆڕان لێی بەرپرسیارە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان(نازم ھەرکی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "کۆنگرەی رۆژنامەوانی گوتەبێژی گۆڕان، یەک مەبەستی ھەبوو ئەویش ئەوەیە، کە خەڵک ھان بدات و، بە ئاشکرایش ئەمەی باس کرد، دیارە کە بەرنامەیان بۆی داڕشتووە خەڵک بێننە سەرشەقام و توندوتیژی لێ دروست بێت."

(نازم ھەرکی) گوتیشی، گۆڕان دەیەوێت پرسی قەیرانی دارایی بقۆزنەوە و بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان بە کاری بھێنن، ئەگەر نا خۆیشیان باش دەزانن قەیرانی دارایی تەنھا لە ھەرێمی کوردستان نییە و نێودەوڵەتییە، بۆیە دەیانەوێت خۆیان لە بەرپرسیارەتی بدزنەوە و ئەوان بەو قەیرانەی دارایی خۆشحاڵن، کە خەڵکی کوردستان تێیکەوتووە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند: ئەم قەیرانە کاتییە و پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خۆیان لە بەرپرسیارەتی نادزنەوە و لەگەڵ ھەموو ناخۆشییەکانی خەڵکدان، لەبەر  ئەوەی خۆیان بە نوێنەری راستەقینەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەزانن و دیار بوو گۆڕان توانای بەرپرسیارەتی نییە و تەنھا کاریان ھاندانی خەڵکە دژی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان.

(نازم ھەرکی) ئەوەشی گوت، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگا ئەمنیەکان ھۆشیار بن و ئەمە بە گرینگییەوە لەبەرچاو بگرن، چونکە ئەمانە دەمێکە خەریکی پلاندانان و پێشتریش ھەڵسوڕاوانیان بە بەردەوامی داتای ھەڵە بۆ خەڵکی دەخنە ڕوو، بۆیە لە ھەرشوێنێ خوێن بڕژێت، گۆڕان لێیی بەرپرسیارە.

نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، (شۆڕش حاجی)، لە کۆنگەرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، بە ەفرمی و ئاشکرا پشتیوانیی بزووتنەوەکەیانی بۆ خۆپێشاندان ڕاگەیاند. هەڵبەت ئەمە ل؛ە کاتێکدایە کە هێشتا هیچ نێوەندێکی جەماوەری، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و، چین و توێژەکانی کۆمەڵ وا داوایەکی فەرمییان بۆ سازدانی خۆپێشاندان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەوەی هەیە و هەستی پێ دەکرێ، سۆشیال مێدیا بە تایبەت ئەوانی لە گۆڕانەوە نزیکن، لە هەوڵی کۆکردنەوە و هاندانی خەڵکن بۆ خۆپێشاندان و هەندێک چالاکەوانی انسراویشیان، بە ئاشکرا کار لەسەر ئەوە دەکەن کە، "ڕاپەڕین" بەرپا بکەن
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار