٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبەر دوو هۆكار كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info
(زیاد كاكە رەزا) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی

سلێمانی-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیێنێت، بە هۆی بایكۆتكردنی كۆمەڵێك ئەندامەوە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئەنجام نەدرا.

(زیاد كاكە رەزا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆ ببێتەوە، بەڵام لەبەر دوو هۆكار ژمارەیەك ئەندام كۆبوونەوەیان بایكۆت كرد و نیسابی یاسایی تەواو نەبوو، بۆیە كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا و بۆ كاتێكی دیكە دوا خرا".

(كاكە ڕەزا) گوتیشی: "یەكێك لە هۆكارەكان ئەوە بوو كە، پێویستی دەكرد لە كارنامەی كۆبوونەوەدا باس لە قەیرانەكان بكرابووایە و، دووەمیشیان تۆمەتێك پێش ئێستا بۆ ئێمە دروست كرا كە پارەمان لە كۆمپانیایەك وەرگرتووە و سەرۆكی ئەنجوومەن بێهەڵوێست بوو، بۆیە ئێمەیش كۆبوونەوەكەمان بایكۆت كرد".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار