٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمدا ئامادەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان دەڵێ، رێكخراوی پەرەپێدانی دیموكراتیی ئەمەریكا بە ناوی (COD) فۆڕمی لێكتێگەییشتنی لەگەڵ كۆمیسیۆندا واژۆ كردووە بۆ ئەوەی هاوكار بێت بۆ مەشقپێكردن لە بواری پێدانی پسپۆڕیی نێودەوڵەتی بۆ دانانی رێكارەكان و هێنانی چاودێرانی بیانی.

(هەندرێن محەممەد)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "تا ئێستا بە فەرمی داوامان لێ نەكراوە و ئاگادار نەكراوینەتەوە بۆ بابەتی ریفراندۆم، كە داوایش بكرێت لە ماوەی (٢٨٠) رۆژدا دەتوانین ئەنجامی بدەین، چونكە ئیشی ریفراندۆم ئاسانە و شەویش دەخەینە سەر رۆژ و بە زووترین كات دەست پێ دەكەین".
(محەممەد) گوتیشی: "بۆ ئەم مەبەستە، چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی، ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە، لەوانە رێكخراوی پەرەپێدانی دیموكراتیی ئەمەریكا بە ناوی (COD) كە فۆڕمێكی لێكتێگەییشتنی لەگەڵ ئێمەدا ئیمزا كردووە بۆ ئەوەی هاوكاریمان بكات بۆ مەشقپێكردن لە بواری پێدانی پسپۆڕیی نێودەوڵەتی بۆ دانانی رێكارەكان، هەروەها هێنانی چاودێرانی بیانی جگە لەوەی رێكخراوی (UN) پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئێمە و ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ بەغدایشدا كردوومانە، ئەم رێكخراوانەیش تایبەتن بە بواری هەڵبژاردن و ریفراندۆم".

 

فایزە حەمید

هەواڵی پەیوەندیدار