"وڵاتان په‌یه‌ده‌یان بانگهێشتی جنێف نه‌كرد"

كوردستانی ڕۆژئاوا-KDP.info- ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ڕاوێژكاری پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕۆژئاوا ڕایده‌گه‌یێنێ، په‌یه‌ده به‌شێكه له ڕژێمەکەی ئه‌سه‌د و، وڵاتانی جیهان به به‌شێك له ڕرژێمی سووریای ده‌زانن نه‌ك ئۆپۆزسیۆن، بۆیه نابێت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی جنێف بكات.
(عه‌بدولڕه‌حمان شێخی) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ڕاوێژكاری پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕۆژئاوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "په‌یه‌ده كه ده‌بینێ به‌شدار نییه له كۆنگره‌ی جنێفدا، دڵگرانه؛ وا خۆی ده‌بینێ كه نوێنه‌ر و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته له ڕۆژئاوا كه‌چی به‌رژه‌وه‌ندی په‌یه‌ده حزبییه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی سووریادایه، بۆیە نایشتوانێت خۆی وەکو ئۆپۆزسیۆنێک بسەلمێنێت بە دنیا؛ ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا ده‌بینن په‌یه‌ده به‌شێكه له ڕژێمی ئه‌سه‌د؛ هه‌موو ئاسته‌نگیه‌ك ده‌كات به ده‌ره‌جه‌ی یه‌ك بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی و لایه‌نگرانی و كه‌سانی ئه‌نه‌كه‌سه، چونكه پرۆژه‌كه‌ی پارتیی نه‌ته‌وه‌ییه و كوردستانیه؛ (سه‌رۆك بارزانی)ـیش هه‌ڵگری ئه‌و پڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه‌یه، په‌یه‌ده‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگی بۆ ئه‌و پرۆژه نه‌ته‌وه‌ییه دروست بكات و، به هێزی چه‌ك حوكم له كوردان ده‌كات له ڕۆژئاوا."
)عه‌بدولڕه‌حمان) گوتیشی: "ئێستاش په‌یه‌ده بڕیاریان داوه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت سه‌ردانی كه‌سوكاری خۆی بكات له ڕۆژئاوا ده‌بێت 1000 دۆلاریان پێ بدات؛ ئه‌مه‌ش هه‌مووی ئاسته‌نگیه بۆ كوردانی ڕۆژئاوا. چونكه په‌یه‌ده ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نین له ڕۆژئاوا ده‌ركه‌ون؛ ئه‌مه‌ش سیاسه‌تێكه خزمه‌ت به كوردان ناكات به‌ڵكو خزمه‌تی ئه‌جیندای ڕژێمی ئه‌سه‌د و دژمنانی كورد ده‌كات."
له‌باره‌ی كۆنگره‌ی جنێف ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ڕاوێژكاری پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕۆژئاوا گوتیشی:" كۆنگره‌ی جنێف كۆنگره‌یه‌كی جیهانییه؛ ئه‌نه‌كه‌سه به‌شداره له‌و كۆنگره‌یه‌دا و ده‌یه‌وێت به كارێكی مه‌ده‌نیانه و بە کۆکردنەوەی ئیمزا ده‌نگی كوردانی ڕۆژئاوا بگه‌یێنێتە دنیا؛ تا جیهان بزانێت میلله‌تی كورد كوردیه‌ت ده‌خوازن و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و كێشه‌كانیان ده‌بێت به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت و، خاوه‌ن‌بڕیار بن؛ ئه‌نه‌كه‌سه بۆ ئه‌وه هه‌وڵ ده‌دات تا سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی جیهان بزانن ئه‌نه‌كه‌سه نوێنه‌رایه‌تیی كورد ده‌كات نه‌ك په‌یه‌ده، كه ته‌نها ڕژێمی سووریا ده‌ڵێت نوێنه‌ری كوردانن."
نه‌شوان به‌رزنجی




