داعشەکانی سووریا 300 كهسی دیكهیان كوشت

سووریا-KDP.info- داعشەکانی ناو سووریا، له پێرێوە 300 كهسیان كوشتووه.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا کە بارەگاکەی لە بەریتانیادایە، دەڵێت ڕۆژی شەممە 135 کەس کوژراون، کە نزیکەی 80 کەسیان سەرباز و لایەنگری حکومەت بوون. ڕێکخراوەکە دەیشڵێت کوشتنەکەیش یان بە گوللە بووە یان بە سەربڕین.
چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دێرزووریان داگیر کردووە؛ هەڵبەت هێزەکانی حکوومەتیش چەند ناوچەیەکی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای دێرزووریان گرتووە.
كهناڵی مەیادینی لوبنان کە لە حکوومەتی سووریاوە نزیکە، دەڵێت داعش بە دەیان خەڵکی کوشتووە و تەرمەکەیانی فڕێ داوەتە نێو ڕووباری فراتەوە؛ دەڵێ 400 کەسیشیان بە بارمەتە گرتووە.
بهگوێرهی زانیارییهكان له شهمهوه تا ئێستا داعش 300 كهسی له سووریادا كوشتووه.




