حكوومهت بڕیاری گرینگ لهبارهی نهوت و كارهبا دهدات

هەولێر -KDP.info-بەرپرسی فەرمانگەی بەدواداچوون و هەماهەنگی لە ئەنجومەنی وەزیران ڕایدهگهیێنێ كه حکوومەت له داهاتوودا بڕیاری گرینگ دەربارهی نهوت و كارهبا دهدات.
بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران (د. نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە قۆناغی داهاتوودا حکوومەت بڕیاری گرنگ لەسەر کارەبا و نەوت دەدات و بەردەوام دەبێت لە قۆناغەکانی چاکسازی و قۆناغەکان هەنگاوی باشی بڕیوە و، لە داهاتوو ئەو قۆناغانە دەست بۆ شتی گەورەتریش دەبات، چونکە حکوومەت لەسەر خەتە بۆ ئەوەی زیادەڕەوی خەرجی زۆر کەم بکاتەوە"
دەیشڵێت: "قۆناغی داهاتووی کەمکردنەوەی خەرجییەکان فراوانتر دەبێت، چونکە لە هەندێک سێکتەر پارەیەکی زۆر خەرج دەکرێت و شوێنی خۆیشی ناگرێت، بۆیە حکوومەت بەردەوامە لە لادانی ئەو بودجانەی کە بۆ هەندێک سێکتەر خەرج دەکرێن هیچ دەستکەوتێکیان نەبووە".
گوتیشی: "گرفتی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەی ئێستا ئەوەیە کە نرخی بەرمیلی نەوت زۆر لە دابەزیندایە ئەوەش ئاشکراکە کە بڕبڕەی پشتی بوودجەی کوردستان نەوتە بۆیە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە کوردستان زیانێکی زۆری کردووە و، پارەش لە نەوتەوە دەستمان دەکەوێت بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکات".




