وه‌زیری ناوخۆی سووریا و په‌كه‌كه و په‌یه‌ده كۆ بوونه‌وه

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- وه‌زیری ناوخۆی سووریا(لیوا محه‌ممه‌د شعێر) به دزییه‌وه چووه‌ته قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان و، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی ته‌ڤده‌مدا كۆ بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی وه‌زیری ناوخۆی سووریا و ته‌ڤده‌مدا، (ئاڵدار خه‌لیل) و (ڕێدار خه‌لیل) ئاماده بوون.
ماڵپه‌ڕی 'ئاڤێستاكورد' كه پشتی به ئاژانسی DPAی ئه‌ڵمانیایی به‌ستووه و زیاتری له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و، تێیدا هاتووه، كۆبوونه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی 'قودوربه‌گ' ساز دراوه و، سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه‌یش له‌وێ بوون.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌یش، حكوومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ێداگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی كه ده‌بێ، نوێنه‌رانی په‌یه‌ده له كۆبوونه‌وه‌ی ژنێف 3دا ئاماده ببێ.




