هەڵۆ نەجات: داعش چاوی بڕیوهته كێڵگهكانی نەوت

كهركووك-KDP.info- بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکووک دهڵێت، دوای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش نێودهوڵهتی، كه له بڕینی سهرچاوهی داهاتهكهیاندا خۆی دهبینێتهوه، داعش کەوتووەتە ههوڵ بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی داهات و، ئێستا چاویان لە کێڵگە نەوتییەکان بڕیووە.
(لیوا هەڵۆ نەجات) بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکووک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: هەندێک لە بیرە نەوتەکانی کەرکووک لە بەرەکانی جەنگەوە نزیکن و داعشیش نییەتی خراپە، بەڵام ئەو كۆمهڵه کێڵگەیەی کە هەن لە (سەرگەڕان تا بای حەسەن) هەمووی کەوتوونەتە پشت هێڵی پێشمەرگەوه و پارێزگاریان لێ دەکرێت، بەڵام كهمێك مەترسیی مووشەکیان لەسەر هەیە.
(لیوا هەڵۆ نەجات) نایشارێتهوه كه، سهرباری ئهوهی پێشمەرگە بەهۆی خەندەق و ئەو بارەئەمنییەی کە هەیە، تارادەیەکی باش کێڵگەکانی پاراستوون، ''بەڵام مەترسی لەسەر کۆمپانیای گاز لە کەرکووک هەیە، کە چەندین جار بە کاتیوشا هێرشیان کردووتە سەری".
ئەوەشی خستەڕوو كه: هەوڵی جیددی هەیە بۆ دوورخستنەوەی یهكجارهكیی داعش لە نزیک کێڵگەکانی کەرکووک، چونکە دوای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە دەبێت سەرچاوەی دارایی داعش وشک بکرێت، داعش له خهمی ئهوهن و دەیانەوێت دەستیان بگاتە کێڵگە نەوتییەکان.
کارزان سەباح




