٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"به‌غدا یه‌ك دیناریشی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه‌"

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- ئەمساڵ حکوومەتی عێراق ھیچ بڕە پارەیەکی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکردووە، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ به‌غدا پاره‌ی بۆ هه‌رێم ناردووه‌ راست ناكات.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق پار هەتا چەند مانگێک مانگانە شتێک پارەی دەنارد، ئەوەیش پارەی ئەو نەوتە بووە کە ھەرێمی کوردستان ڕادەستیانی دەکرد."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، پێویست بوو بەغدا مانگانە ترلیۆنێک‌و200ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بەڵام مانگانە بڕێکی کەمی ڕەوانە دەکرد، کە 400 ـ 500ملیار دینار بووە، ئەوەیش بۆ سێ تا چوار مانگ بوو.

(سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، حکوومەتی عێراق ئەمساڵ دەبێ 17%ـی بودجەی عێراق بنێرێت بۆ ھەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا یەک دیناریشی ڕەوانە نەکردووە.

گوتیشی، ئەوانەی ئەو دەنگۆیانە بڵاو دەکەنەوە ڕقیان لە ھەرێمی کوردستانە و بەردەوام لێدوان دژی ھەرێمی کوردستان دەدەن، بۆیە ئەوەی باسی دەکەن درۆیە و ھیچ بنەمایەکی نییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی قانوون (عالیە نوسەیف) باسی لەوە کردووە، (ھوشیار زێباری) ئەمساڵ یەک ترلیۆن دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کردووە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار