په‌یه‌ده سه‌رۆك و جێگری ئه‌نجوومه‌نە خۆجێییەکەی ئه‌نه‌كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرد

سووریا-KDP.info- ئه‌مڕۆ، پاشنیوه‌رۆ، ئاسایشی پارتی یه‌كیتی دیموكرات (په‌یه‌ده) له گۆندی گرزیرۆ له هه‌رێمی دێركدا، (مه‌حموود محه‌مه‌د حاجی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نە خۆجێییەکەی ئه‌نه‌كه‌سە و (محمود حاجی قاسم)ـی جیگریان، ده‌ستگیر كرد و به‌ره‌وه شوێنێكی نا‌دیار بر‌دیانن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركرادیه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نشتیمانی كوردی له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سێ) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئه‌م پاشنیوه‌ڕۆیە (16/1/2016)، له هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئێمزا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نە خۆجێییەکەی ئه‌نه‌كه‌سە‌وه، بۆ پشتیوانیكردن له شاندی كوردی له جنێڤ3دا، له ڕۆژئاوای كوردستان، له هه‌رێمی دیركێ، ناۆچه‌ی كۆچرا له گۆندی گرزیرو، ئاسایشی په‌یه‌ده سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی ئه‌نه‌كه‌سه، (مه‌حموود محمد حاجی) و جیگره‌كه‌ی (محمود حاجی قاسم)یان، له گۆندی گرزیرۆ، ده‌ستگیر كرد و به‌ره‌وه شوێنێكی نا‌دیار بر‌دیانن."
شایه‌نی باسه، پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نشتمانیی كوردی (ئه‌نه‌كه‌سه) هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئێمزا بۆ پشتیوانی له شاندی كوردی له كۆنگره‌ی (جنێڤ3)، چه‌كدارانی سه‌ر به پارتی (په‌یه‌دە) به‌رده‌وام ئه‌ندامانی (ئه‌نه‌كه‌سه) له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستگیر ده‌كات و له هه‌وڵی نه‌هێشتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه دایه.




