٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"'گه‌شتیاران وەک جاران ناچنە سەیرانی توركیا"

سەرچاوە: KDP.info
گه‌شتیاران له‌ توركیا.ئه‌رشیڤ

ئانكارا-KDP.info-  ڕۆژنامەی گاردیان بڵاوی کردووەتەوە، کە لەمەودوا گەشتیاری بیانی سەردای تورکیا ناکەن بۆ مەبەستی گەشتیاری، هۆکارەکەیشی بۆ نائارامی ئەو وڵاتە گەڕاندەوە لە ڕووی ئەمنییەوە.

دوای ئەوەی لە حەفتەی ڕابردوو گروپی تیرۆرستی داعش تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە سوڵتان ئەحمەد لە ئیستانبوڵ ئەنجام دا، کە بووە هۆکاری ئەوەی 10 هاووڵاتیی ئەڵمانی بکوژرێن، سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داودئۆغلو) لە وتارێکدا گوتی ئەم تەقینەوانە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی گەشتیار نابێت بۆ تورکیا.
بەڵام ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا بە پێچەوانەی داود ئۆغلوەوە پێی وایە کە لەمەودوا گەشتیاران تورکیا هەڵنابژێن بۆ گەشتکردن، بەڵکو ڕوو لە وڵاتی دیکە دەکەن.

ڕۆژنامەکە باس لە ڕووداوی شەرەم شێخی میسر دەکات، کە داعش فڕۆکەیەکی ڕووسی خستە خوارەوە و، بەو هۆیشەوە هەموو گەشتیارانی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەست دا و، لەوکاتەوە ڕێژەی گەشتیار بۆ میسر کەم بووەتەوە.

هەروەها باس لەو کردوە تیرۆریستییەیش دەکات کە ساڵی ڕابردوو گروپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر گەشتیارانی ئینگلیز لە توونس ئەنجامی دا و 38 هاووڵاتیان کوشت کە وەکو گەشتیار هاتبوونە توونس. ئەو دەڵێت لەو کاتەوە هیچ گەشتیارێکی بیانی ڕووی لە توونس نەکردووە.

گاردیان ئاماژەی داوە کە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی داعش بۆ سەر سوڵتان ئەحمەد هیچی کەمتر نەبووە لە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی میسر و توونس، بۆیە لەمەودوا گەشتیاری بیانی ڕوو لە تورکیا ناکەن، بە تایبەت ئەڵمانی کە ساڵانە 5ملیۆن گەشتیاری ئەڵمانی ڕوویان لە ئەستەمووڵ دەکرد.

کارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار