٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێوازی دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگاكان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێم دەڵێ، وەزارەتی کارەبا لە ھەرسێ پارێزگاکەی کوردستان دوای ئەنجامدانی شیکاریکردنی داتاکان بەشی کارەبای بەرھەمهاتوو لە ھەرێمی کوردستان بە رێژەی سەدی و بە گوێرەی وەرزەکان بەسەر پارێزگاکان دابەش دەكات.

(ئومێد ئەحمەد) بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی دابەشکردنەکە لە وەرزی زستاندا و لە مانگی (کانوونی یەکەم، کانوونی دووەم، شوبات) پشکی پارێزگای دھۆک (٢٦.٥%) و پارێزگای سلێمانی و گەرمیان (٣٤.٥%) دەبێت و پارێزگای ھەولێر (٣٩%) دەبێت. لە وەرزی بەھاریش پشکی دھۆک (٢٤.٥%) دەبێت و سلێمانی و گەرمیان (٣٤%) و ھەولێر (٤١.٥) دەبێت و لە وەرزی ھاوێنیش پارێزگای دھۆک (٢٤%) و سلێمانی و گەرمیان (٣٣%) دەبێت و ھەولێریش (٤٣%) دەبێن، لە وەرزی پاییزدا پشکی دھۆک (٢٤%) و سلێمانی و گەرمیان (٣٤%) و ھەولێر (٤٢%) دەبێت."

(ئومێد) گوتیشی: "لە حاڵەتی تێر و فوولبوونی کارەبا، پارێز و ڕێژە بەھەند وەرناگیرێت و لەکاتی کوژاندنەوەی گشتی و بارودۆخە نائاساییەکاندا ڕێژە جێبەجێ ناکرێت. ھەروەھا بە گوێرەی دابەشکردنەکە لە کاتی گیروگرفت لە سیستم و تێکچوونی ڕێژەی ھەر پارێزگایەک پاش ئاساییبوونەوەی بارودۆخی سیستمی کارەبا، ڕاستەوخۆ قەرەبوو دەکرێنەوە."
فائیزە حەمید

هەواڵی پەیوەندیدار