ده‌روازه‌ی ئیبراهیم‌خه‌لیل به ڕووی گه‌شتیاراندا كرایه‌وه

زاخۆ -KDP.info- ده‌روازه‌ی ئیبراهیم‌خه‌لیل بۆ گه‌شتیاران كرایه‌وه و وه‌ك جاران لێ هاتەوە.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئیراهیم‌خه‌لیل به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سه‌رسنوور له نێوان په‌كه‌كه و توركیا بۆ ماوه‌یه‌ك داخرا و پاشان هەر هاتوچۆی بازرگانی كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ دیسان به فه‌رمی ئه‌و ده‌روازه‌یه به ڕووی گه‌شتیارانیشدا كرایه‌وه.
قایمقامی قەزای زاخۆ (خەلیل مەحمود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمیی دەروازەی خاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیل کرایەوە کە وەکو پێشوو رۆژانە ٢٤سه‌عات بە کراوەیی دەبێت و ھەموو جۆرە ھاتوو چۆنێک ئاسایی دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




