ئەم حەفتەیە نیوەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێ

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێ، لەبەر قەیرانی دارایی، ئەم حەفتەیە نیوەی مووچەی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2015ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و، لە ماوەیەكی نزیكدا نیوەكەی دیكەش خەرج دەكات.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2015ی فەرمانبەران بڵاو كردەوە، ئەمە دەقەكەیەتی.
وەزارەتی دارایی و ئابووریى حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەند دەبێت، بە خەرجكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2015ی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. لەبەر قەیرانی دارایی، ئەم حەفتەیە نیوەی مووچەی مانگی ئەیلوولی ساڵی 2015ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و، وەزارەت هەوڵ دەدات لە ماوەیەكی نزیكدا نیوەكەی دیكەش خەرج بكات.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی
17-1-2016




