ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئامه‌د په‌كه‌كه کردوویەتی.. داوای لێبووردن دەکات

ئیستانبووڵ-KDP.info- پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی چنار له ئامه‌د گرته ئه‌ستۆ، كه به هۆیه‌وه 6 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون.
ئاژانسی DHA له‌سه‌ر زاری باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه له باكوورHPG، بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌وان ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام به‌و مه‌به‌سته نه‌بووه كه هاووڵاتی سڤیل ببنه ئامانج، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وان ته‌نیا لێدانی پۆلیس بووه. بۆیه به فه‌رمی داوای لێبوردنیان كردووه و، هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه زۆر نیگه‌ران بوونه كاتێك زانیویانه منداڵ و خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ته ئامانج.
2 رۆژ پێشتر هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) له وتارێكیدا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی چنار، ئاماژه‌ی دا، كه ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه پێویسته داوای لێبوردن بكات، چونكه منداڵ و خه‌ڵكی بێ‌تاوان بوونه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌یDHA بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی چنار له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی پۆلیس، له تۆڵه‌ی ئه‌و 12 چه‌كداره‌ی په‌كه‌كه بووه، كه ده‌وڵه‌تی توركیا چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له وان شه‌هیدی كردن.
كارزان گلی




